ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناردنی نەرمەواڵەی تێکدەر (بدافزار)، لە ڕێگەی فایلەکانی ئەندرۆید و بە ڕوکارێکی ساختەی "پیدیئێف" بۆ ئەپەکان، لە هەوڵی سیخۆڕی بەسەر خەڵکدایە.
لە حەفتەکانی ڕابردوودا، فایلەکانی دامەزراندنی APK بەشێوەیەکی هەڵخەڵەتێنەر لە واتساپ و تێلێگرام بۆ بەکارهێنەران نێردراون.
زۆربەی ئەو فایلانە بە سەردێڕی ئێحساسی، ڕاگەیەندراوی گرینگ یان دۆسییەی نهێنی دەنێردرێن تا بەکارهێنەران هان بدرێن تا ئەو فایلانە بکەنەوە.
بە وتەی کارناسان، کردنەوە و دابەزاندنی ئەو فایلانە دەبێتە هۆی دزینی زانیارییەکان، دەسڕاگەیشتن بە نامەکان، ناو و ژمارەکانی ناو مۆبایل، فایلەکان و تەنانەت سیخوڕیکردن لە ۆبایل.
کارناسان هەروەها ئاماژەیان بەوە داوە کە فایلی PDF هیچکات بەشێوەی APK بڵاو نابێتەوە، بۆیە هیچ فایلێکی APK نەکەنەوە و بەرنامەکان لە سەرچاوەکانی باوەڕپێکراو و فەرمی دابەزێنن.