هەوڵە سەربازییەکانی دۆناڵد ترامپ دژی ڕێژیمی تاران و بنکە ناوکییەکانی بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش هێزی تایبەتی ئەمریکا ناسراو بە کۆماندۆ ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.
سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ هەوڵە سەربازییەکان دژ بە بەرنامەی ناوکی و توانا مووشەکییەکانی ڕێژیمی تاران تاوتوێ کردووە و هێزی تایبەتی کۆماندۆی بەمەبەستی لێدان لە بنکە سەربازییەکانی ڕێژیم، بەرەو ناوچەکە دەجوولێنێت.
زانیاریی بەرپرسانی ئەمریکا دەرخەری ئەوەن کە بۆمبهاوێژی سەنگەرشکێنی بی ــــ ٢ و چەندین فڕۆکەی دوورمەودای ئەمریکا لە دۆخی ئامادەباشیی تەواودان.
پێنتاگۆن بۆ ئەو مەبەستە، هەردوو سیستەمی دژەئاسمانیی پاتریۆت و تادی زیاتری بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی مووشکی کورتمەودای ڕێژیمی تاران ناردووەتە ناوچەکە.
پێشتریش سەرۆککۆماری ئەمریکا چەندین هێز و کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی بەمەبەستی لێدان لە ڕێژیمی تاران لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە.
لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە، دۆناڵد ترامپ هەوڵە سەربازییەکانی دژ بە ڕێژیمی تاران خستووەتە گەڕ و چەندین جار هەر دوو وڵات هەڕەشەی هێرشکردنە سەر یەکتریان کردووە.