ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاک سمایل مستەفاپوور، کەسایەتیی خۆشناو، دۆست و لایەنگری حیزبی دێموکرات لە ئاوایی عەمباری ناوچەی ئەحمەدی کۆری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
کاک سمایل مستەفاپوور هەر لە سەرەتای دەستپێکی خەباتی نوێی خەڵکی کوردستانەوە تێکەڵاوی تێکۆشەرانی حیزب بوو و لە هیچ هاوکاری و فیداکارییەک درێغی نەدەکرد. هەر لەو ڕاستایەدا چەند جار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و زیندانی کرا و ئەشکەنجە درا.
کاک سمایل بەشێکی زۆری سامان و توانای خۆی تەرخانی خزمەت بە پێشمەرگە و حیزبەکەی کرد و بە ئاواتی ڕزگاریی نیشتمانەوە تا سەر وەفاداری ئامانجەکانی بزووتنەوەکە مایەوە .
تەرمی ناوبراو لە ئارامگەی گردی قەبران بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.