ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دایە نازێ حامدزادە، دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی پیری و بەساڵاچوویەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە نازێ خەڵکی ستوون ڕەش لە ناوچەی شپیرانی سەڵماس و دایکی شەهید عەبدی باقۆیی بوو.
عەبدی باقۆیی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و لە یەکی پووشپەڕی ١٣٧٥دا لە تێکهەڵچوونێک لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمیتەی سەڵماس و هێزەکانی دەوڵەتی تورکیە لەسەر سنوور، وێڕای٧ هاوسەنگەری دیکەی شەهید بوو.
کوڕێکی دیکەی دایە نازێ بە ناوی مستەفا باقویی لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبدا لە هەرێمی کوردستان، خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.