پارلەمانی ئورووپا لە بەردەوامیی دانیشتنەکانی سەبارەت بە بارودۆخی هەنوکەیی ئێران، بە دەرکردنێک بڕیارنامەیەک، کردەوەکانی کۆماری ئیسلامیی بە "تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساندووە.
ڕێکەوتی پێنجشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، نوێنەرانی پارلەمانی ئەورووپا لە دانیشتنێکدا، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، "سەرکوتی سیستماتیک، ڕەفتاری نامرۆڤانە و دەسبەسەرکردنی سەرەرۆیانە"ی خەڵکیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە مەحکووم کرد.
ئەم بڕیارنامەیە، کردەوەکانی ڕێژیم لە دژی چالاکانی مەدەنی، ناڕازاییان و کەمینەکان مەحکووم دەکات و خوازیاری ئازادکردنی خێرای ژنان لە بەندیخانەکانە.
نوێنەرانی پارلەمانی ئورووپا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باسیان لە کوژرانی ٣٥ هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا کردبوو، هۆشدارییان سەبارەت بە تاوانە بەڵگەدارەکانی ڕێژیم داوە و ئەم کردەوانەیان وەکوو "تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساندووە.
پارلەمانی ئورووپا خوازیارە کە دامودەزگای جێبەجێکاری ئەم یەکیەتییە، مەودای گەمارۆ ئامانجارەکان فراوان بکەن و ڕێگایەک بۆ پشتیوانیی ماڵیی دەسبەسەرکراوان بدۆزنەوە؛ هەروەها ڕێگری لە بەکارهێنانی" دیپلۆماسیی بارمتەگیری" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بکەن.
بڕیارنامەکە بە ٥٢٤ دەنگی بەڵێ، ٣ دەنگی نەخێر و ٤١ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا.