ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، خوشکە فاتمە ڕەشیدی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خەڵکی ئاوایی پیروەلی باغی لە شاری بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خۆشکە فاتمە ژنێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست و هەروەها کەسێكی جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵک و کادر و پێشمەرگەکانی هێزی پێشەوا و هێزی بەیان بوو.
ناوبراو لە کاتی خەبات و بەرخۆدانی خەباتی چەکداریدا زۆر خزمەتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی دەکرد و دەرگای ماڵیان بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی کوردستان ئاوەڵا بوو.
تەرمی خۆشکە فاتمە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، لە ئاوایی پیروەلی باغی و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بەخاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.