ڕیچارد کۆلز ئەندامی پارلەمانی ئورووپا، لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە کوژرانی ٣٦ هەزار کەس لە دوو ڕۆژدا و گیرانی ٢٧ هەزار کەس لە ئێراندا، سەرکوتکارییەکانی ڕێژیمی بە ''تاوانی دژەمرۆڤی'' ناو بردووە و وتوویەتی: نەخۆشخانەکانی ئێران بوونەتە شوێنی لەسێدارەدان و تێچووی گولـلەکان لە بنەماڵەکان وەردەگیرێتەوە.
کۆلز خوازیاری دیاریکردنی سزاگەلێکی بەربڵاو دژی ڕێژیم بوو کە تەواوی فەرماندەکانی سپا، دادستان و بەرپرسی زیندانەکان لەخۆ بگرێت.
ناوبراو هەروەها جەختی لە بلۆکەکردنی تەواوی سەرمایەکانی ڕێژیمی ئێران کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕێژیم لەمەڕ سەرکوتکارییەکانی دەبێ نرخێکی قورس بدات.