کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جموجۆڵی نوێی دەریایی ئەمریکا لە ناوچە هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ژنێف

11:14 - 28 رێبەندان 2725

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە کەشێکی پڕ لە گرژیی سیاسی و نیزامی، ناوی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکۆڵن" لە نزیکەی ئێران جێگر بووە و گەورەترین ناوی جیهانیش بەرەو ناوچە بەڕێوەیە.

تۆڕی جیهانیی "بی‌بی‌سی" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وێنە گشتییەکانی ماهوارە ئورووپاییەکانی "سێنتینێڵ-٢" نیشانی دەدەن کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکۆڵن" کە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەوانەی ناوچەکە کراوە، لە ئێستادا لە مەودای نزیکەی ٢٤٠ کیلۆمیتری کەناراوەکانی عوماندایە.

هاوکات، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ناوی فڕۆکەهەڵگری "جێراڵد ئاڕ. فۆرد" کە وەک گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیهان ناو دەبردرێت، بەرەو ناوچەکە لە ڕێگەدایە.

ئەم جموجۆڵە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئامادەیی نیزامی ئەمریکا لە ئاوەکانی دەوروبەری ئێران هەڵدەسەنگێندرێت.

کەشتیی ئابراهام لینکۆڵن توانای هەڵگرتنی نزیکەی ٩٠ فڕۆکە، لەوانە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-٣٥ی هەیە و نزیکەی ٥ هەزار و ٦٨٠ کەس تێیدا خزمەت دەکەن.

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامی بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری ژنێف بەڕێوە بچێت.