سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە بەرەبەری دانیشتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا، لە گەرووی هۆرمۆز مانۆڕێکی دەریایی دەست پێ کرد.
ئەم مانۆرە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان دەستی پێ کردووە لەژێر ناوتی " کۆنتڕۆڵی زیرەکی گەرووی هۆرمۆز" بەڕێوە دەچێت.
مەبەستی سەرەکیی مانۆڕەکە هەڵسەنگاندنی ئامادەیی یەکە دەریاییەکانی سپای پاسداران و پێداچوونەوە بە پلانە ئەمنییەکان و پشکنینی سیناریۆی ئەگەری وڵامدانەوەی سەربازی دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنانی مانۆڕەکە دیاری نەکراوە.
فەرماندەی سێنتکام لە کاردانەوە بەم مانۆڕەی سپای پاسداران، داوای لە هێزەکەی کرد کە مەشقەکانیان بە شێوەی سەلامەت و پیشەیی ئەنجام بدەن و لە دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر ئازادیی کەشتیوانی و هاتوچۆی دەریایی دوور بکەونەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە، کە هەر ڕەفتاریکی ناپارێزراو یان پیشەیی لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان، مەترسیی پێکدادان و ناقەسامگیری زیاد دەکات.
هۆشداریشی داوە کە سەلامەتیی کارمەندان و کەشتی و فڕۆکەکانی ئەمریکا مسۆگەر دەکرێت.
گەرووی هۆرمۆز یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندایە، کە بەرپرسانی ئێران چەندین جار هۆشدارییان لەبارەی داخستنی ئەم ڕێگایە لە ئەگەری زۆربوونی گرژییەکان داوە.