ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاک قادر ئەسەدی بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی وشتەپەی بۆکان لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی ئەحمەدی کۆڕ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بەو تاوانە کە دوو ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە دەسبەسەر کرا و هەتا ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە بەندیخانەی قزڵحەسار ڕاگیرا.
کاک قادر ئەسەدی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە ئاوایی وشتەپە و لەنیو ئاپۆڕای خەڵکدا ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.