کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ناوی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی لە "ئاژاوەگێڕ"ەوە بۆ "شەهید" گۆڕی

15:51 - 28 رێبەندان 2725

بەرپرسانی ڕێژیمی تاران لە ترسی ڕاپەڕێنێکی دیکە، ناوی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری لە "ئاژاوەگێڕ"ەوە بۆ "شەهید" گۆڕی.

ڕێژیمی تاران ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری بە توندوتیژانەترین شێوە سەرکوت کرد و دەیان هەزاری کەسی بە تۆمەتی تێرۆریست بوون، سیخوڕیکردن بۆ دوژمن و ئاژاوەگێڕی بە تەقەی ڕاستەوخۆ شەهید کرد، ئێستاش لە هەڵوێستێکی سەرسووڕهێنەردا بە ڕۆڵە شەهیدەکان یادیان دەکاتەوە.

مەسعوود پزیشكییان سەرۆککۆماری ڕێژیم، لە ڕێوڕەسمی ڕاهێناننی پۆلیسی زانکۆی ئەفسەری و لە لێدوانێکدا، شەهیدانی مانگی بەفرانباری بە ڕۆڵە شەهیدەکان ناو برد.

ناوبراو لە هەڵوێستێکی ناتەبا لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕێژیمدا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدانی مانگی بەفرانبار کرد.

هاوکات محەممەدباقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم شەهیدانی بە "شەهیدانی ڕووداوی فیتنەی ئیسرائیل و ئەمریکا" لە قەڵەم دا.

ئەو لێدوانانەی پزشکییان و قاڵیباف لەکاتێکدایە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا هەر بە بڕیاری ئەم بەرپرسانەی ڕێژیم نزیک بە ٥٠ هەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج و شەهید کران.

تەرمی زۆربەی ئەو شەهیدانە بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکانیان لە شوێنێکی نادیاردا و بەشێوەی بەکۆمەڵ نێژران و تەنانەت ڕێژیم ڕێگەی نەدا ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشییان بۆ دابنرێت.

لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا، داوای پارە بۆ ڕداەستکردنەوە تەرمەکان کرا و داوایان لە بنەماڵەکان کرد تاکوو منداڵەکانیان وەک "شەهیدی حکوومەتی" بناسێنن.