لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بە کۆمەڵی هاووڵاتییان لە ئیلام، ٨ لاوی کورد لە ئاودانان بە ناوەکانی "سەعید نادری، حسێن بێهنامە، ئەبولفەزل دەربەندی، بێهزاد ئەکبەری، سەعید یاری، محەممەدئەمین نەزەری، یووسف خەتاوی، ئەمین فەرەجوڵڵاهی" و لاوێکی کوردی خەڵکی سەراوڵە بە ناوی "سیرووس قوبادی" بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراون.
کوردپا ڕاگەیاندووە کە دەسبەسەرکردنی ئەم کەسانە بەبێ بەڵگەی یاسایی و لەلایەن هێزە سەکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بووە و تا کاتی بڵاووبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکان لەو پێوەندییەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
وردەکاری و کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ چلەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی "عەلیرەزا سەیدی"، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی ئاودانان کە لە تاران کوژرا، ٧ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانان، بە ناوەکانی "سەعید نادری"، تەمەن ٣٥ ساڵ، "حوسێن بێهنامە"، ٢٧ ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی "هەزارانی"، "ئەبولفەزل دەربەندی"، تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی "هەزارانی"، "بێهزاد ئەکبەری"، ٣٥ ساڵ، "سەعید یاری"، "محەممەدئەمین نەزەری" و "یووسف خەتاوی"، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی "ئەمین فەرەجوڵڵاهی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی ئاودانان و "سیروس قوبادی" خەڵکی سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.