ئەرتەشی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ خولێکی نوێی شەڕ لەگەل کۆماری ئیسلامی هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی لە لوبنان زیاد کردووە.
ڕۆژی دووشەمە ٢٧ی ڕێبەندان، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە حەفتەی ڕابردوودا و لە ئەنجامی هێرشی یەکەی ٩١ی ئەم وڵاتە بۆ سەر لوبنان، چوار ئەندامی حیزبوڵڵا کە خەریکی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئەو گرووپە بوون، کوژراون.
ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان و لەم هێرشەدا موشەکهاوێژ وعەمبارەکانی چەکۆچۆڵی ئەم هێزەی کردوونەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، ١٢ ئەندامی حیزبوڵڵا و جیهادی ئیسلامی لە لوبناندا کراونەتە ئامانج.