کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێل پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران شەهید بوو

00:51 - 30 رێبەندان 2725

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک باسی لە شەهید و برینداربوونی دوو پێشمەرگەی ئەم حیزبە کرد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕوو لە ڕای گشتی ڕایگەیاندووە: "سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاویی لە ڕووداوێکی گوماناویدا ئۆتۆمبیلێکی کۆمەڵە لە نێوان ڕێگای سلێمانی بۆ دوکان تەقیوەتەووە و بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگەیەکی  کۆمەڵە بە ناوی "سەعید (هێرش) ڕەنجبەری" گیانی بەختکردووە و "ئارام بەهرامی" یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانمان بریندارە کە بە خۆشییەوە باری تەندروستیی جێگیرە."


لە دریژەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە کراوە کە ئاسایشی سلێمانی و ئەمنییەتی کۆمەڵە خەریکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەن و لە ڕاگەیاندنەکانی دیکەدا ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.