لە درێژەی شرۆڤەی میدیا و بڵاڤۆکە جیهانییەکان لەمەڕ دوورەدیمەنی سەرگرتن و سەرنەگرتنی دانوستانی ناوکیی نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی تاران، بڵاڤۆکی نیووزویک لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا نووسیویەتی: ئەگەری شەڕ زۆر زیاتر لە دانوستانەکانە.
بڵاڤۆکی نیووزویک لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بە شەش نیشانە لە ئامادەکاریی سەربازیی ئەمریکا دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە و ڕایگەیاندووە کە هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا زۆر خێراتر لە ڕەوتی دانوستانەکانە.
مانۆڕی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە، ڕاگیرانی ڕەوتی دانوستانەکان و پێداگری لەسەر هێڵە سوورەکان، نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە ناوکییەکان لەلایەن ڕێژیمەوە، گوشارە نێوخۆییەکان دژی ڕێژیمی تاران و بەستنی گەرووی هورموز لە ڕەوتی مانۆڕی سەربازیدا ئەو شەش خاڵەن کە ئاماژەیان پێ کراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندان ڕایگەیاند: "هۆکارەکان زۆرن بۆ هێرشی سەربازیی دژی کۆماری ئیسلامی".
لیڤیت ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی هێدیانەی ڕەوتی دانوستانەکان کرد.
لە ڕاپۆرتی نیووزویکدا هاتووە: "بنبەستی دانوستانە ناوکییەکان، چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە و نیشانە و هۆکارەکان دەرخەری ئەوەن کە ئەگەری ڕوودانی شەڕی زۆر زیاتر لە هەموو کاتێک لە ئارادایە".
هەروەها ئاکسیۆس باسی لە بەرنامەداڕێژیی وردی هێرشی سەربازیی بەربڵاو و چەند حەفتەیی ئەمریکا دژی ڕێژیمی تاران کردووە.