ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی رێبەندانی ١٤٠٤، خاتوو عەتیە مستەفایی، ژنە نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی شیان لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦ی هەتاویدا خزمەتی زۆری بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیە کردووە و لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەرکێکی زۆری لە ئەستۆ گرتووە.
ناوبراو لای پێشمەرگەکانی حیزب بە میمی عەتیە دەناسرا و لەناو خەڵکی ئاواییەکانی شیان و تەوریوەردا ژنێکی جێی متمانە و خۆشەویست بوو.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە لە گۆڕستانی شیانییەکان لە چەمی کەڕەسی بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.