کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەریوان

12:28 - 30 رێبەندان 2725

ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی ڕێبەندانی ۱٤۰٤، کەسایەتییەکی دڵسۆز و تێکۆشەر بە ناوی مەحموود خوون نەزەر، خەڵکی گوندی تووەسوورانی سەرشیوی مەریوان لە تەمەنی ٤۷ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک مەحموود کەسێکی دڵسۆز و حیزب خۆشەویست و تێکۆشەر بوو.

ناوبراو یەکێک کەسایەتییە نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویستەکانی ناوچەی سەرشیوی مەریوان بوو.

نابراو لە بۆنەکانی نەورۆزدا و بەتایبەت لە نەورۆزی خاکیپۆشاندا، زۆر چالاک بووە و لاوانی بۆ ئەرکە نیشتمانی و حیزبییەکان هان دەدا.

تەرمی کاک مەحموود لە گۆڕستانی بەهەشت مستەفای شاری مەریوان بە بەشداریی خەڵکی ناوچە و هاوڕێیانی خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.