کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کوردستان" ژمارە ٩١٣ چاپ و بڵاو بۆوە

12:55 - 30 رێبەندان 2725

ژمارەی ٩١٣ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جگە لە هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب لە ماوەی دوو حەوتووی دووهەمی مانگی ڕێبەندان، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

- نابێ ڕێگا بدەین دیکتاتۆرییەک جێگای دیکتاتۆرییەکی تر بگرێتەوە/ حیزبی دێموکرات

- دەبێ ڕیزەکانمان پتەوتر و ئاستێکی دیکە لە یەکگریمان دەربخەین/ خالید عەزیزی

- کوردستان، قەڵغان و قەڵای ئازادی/ عەلی بداغی

- زمانی دایک وەک شوناس و چەکی بەرگری/ سەربەست ئورمیە

- شکستی ئیدئۆلۆژیک/ ئاسۆ مینبەری

- ناسیۆنالیزمی بەرهەڵستکار، لە ناسنامەوە بۆ ئازادی!/ هەیاس کاردۆ

- چۆن ڕێ لە دووپاتبوونەوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی بگرین؟/ عومەر باڵەکی

- بۆ وەرچەرخان لە داهاتووی ئێراندا بەبێ بەشداریی ژنان ئەستەمە؟/ سۆزان فەتحی

- پڕۆژە یاسایەک بۆ سەرەوبنکردنەوەی بەشێکی بەرچاوی لایەنگرانی دیکتاتۆرییەت/ دارسمە

- هەگبەی شاخ و شۆڕش (مستەفا جەوان)/ برایم چووکەڵی

- دوایین دەرفەتی ڕۆژاوا؛ چۆن پەرگالێکی نوێی جیهانی دروست بکەین، بەر لەوەی زۆر درەنگ بێت/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

- کاتێک جیهان گەیشتە ڕاستییەکەی کورد/ ئاگری باڵەکی

- پێویستیی فیدراڵیزمی دێموکراتیک و دادپەروەری لە ئێرانی فرەنەتەوەدا/ ڕەحیم نزهت زادە

- ئاهەنگی سەرکەوتن بە کاتی داڕمان!/ ڕەزا دانشجوو

- پڕۆفیسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی: زمانێک کە لە پەروەردەی گشتیدا دەورێکی سەرەکی نەگێڕێت، زۆر زەحمەتە لە درێژخایەندا بتوانێت زیندوو بمێنێتەوە/ وتووێژ: شەهرام سوبحانی

- زمانی دایک، قەڵای ئازادی: بەرخۆدانێکی کولتووری بۆ مافی چارەی خۆنووسین/ ئەسکەندەر جەعفەری

بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە

فایلی pdfی ژمارە ٩١٣ی "کوردستان"