مایک واڵتز باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ واز لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی زۆر بهێنێت چون پێویستی بەمە نییە و تەنیا دەیهەوێت وەک چەک بەکاری بێنێت.
هەروەها ناوبراو خوازیاری ڕاگرتنی تەواوی پاڵپشتییەکانی ئێران لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە و کۆتاییهێنان بە بەرنامەی مووشەکە باڵستیکە دوورمەوداکان بوون و زیادی کرد کە؛ ئێمە بە ڕاشکاوی ڕامانگەیاندووە کە هەموو ئەم هەڵبژاردانە لەسەر مێزی کاری ڕێککەوتنەکاندان.
واڵتز لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە پەیامی ئەمریکا بۆ تاران وتی: دەیبینینەوە، پێویستە ئەوان گوێ بگرن. کاتێک سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت کە هەنگاوی یەکلاکەرەوە دەگرمە بەر لە ڕاستیدا ئەنجامی دەدات.