ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، حاجی موحسین زاهیدی، کەسایەتیی خۆشناوی هۆزی جاف و هەورامان لە شارۆچکەی باینگان کۆچی دوایی کرد.
کاک موحسین زاهیدی لە ساڵی ١٣٢٩دا لە بنەماڵەیەکی خۆشناو لە باینگان لەدایک بووە، و لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک موحسین کەسێکی ئازا و نەترس و بەهەڵوێست بووە و بیر و باوەڕێکی کوردانە و حیزبی هەبوو.
تەرمی کاک موحسین لە زێدەکەی خۆی لە ناو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.