کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە بانە

12:20 - 2 رەشەمه 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دایە ڕابعە ئێقدامی دایکی شەهدێکی کوردستان لە شاری بانە و لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

دایە ڕابعە خەڵکی شاری بانە و دایکی شەهیدی فەرماندە محەممەد ڕەزایی بوو.

شەهید محەممەد ڕەزایی ساڵی ١٣٤١ لە شاری بانە لە دایک بوو. ناوبراو جێگرلک بووە کە لە ١١ی بانەمەڕی ١٣٦١ لە شوێنێک بە ناوی کەروولە و لە تێکهەڵچوونێکدا شەهید بوو. تەرمی شەهید محەممەد مێرەوسوو بە خاک سپێردراوە.

کوڕیکی دیکەی دایە ڕابعە بە ناوی جەماڵ ڕەزایی کە ئێستا ئەندامی ئاشکرای حیزبە و لە ولاتی نۆروێژ نیشتەجێیە، ساڵانێک لە ڕیزەکانی حیزبدا پێشمەرگایەتی کردووە.

دایە ڕابعە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکانیەوە دەکرد.

تەرمی دایە ڕابعە هەر لە بانە و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی کوردستان سپێردرا.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.