ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دایە مریەم محەممەدی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شارەدێی سەرچنار لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو دایکی شەهید جەعفەر عومەربیل بوو کە لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٧٥دا لە شاری کۆیە، لەلایەن تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تێرۆر کرا و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.
دایە مریەم ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەوەر بوو، هەمیشە بە ئاواتی ئەوە بوو کە ڕزگاریی کوردستان و ئاوات و ئامانجەکانی کورە شەهیدەکەی بە چاوی خۆی ببینێ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.