کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە بانە

10:17 - 3 رەشەمه 2725

ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، کاک محەممەد ساڵحی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، بە هۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا، لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو هەر لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ بووە بە پێشمەرگە و بەشداریی لە چەندین شەڕدا کردووە و لە شەڕی پادگانی بانەدا بەسەختی بریندار بووە و لاقێکی لەدەست داوە. لە ساڵی ١٣٦٤دا وەکوو پێشمەرگەی کەمئەندام لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی چیا ساڵحی ماوەیەک لە ڕیزەکانی حیزبدا پێشمەرگە بوو و ئێستا لە ئورووپا دەژیت.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.