کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی چالاکی حیزب لە مەهاباد

10:26 - 3 رەشەمه 2725

ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، کەژوان کەدخودانەبی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شامات بە ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر جاددەی مەهاباد - میاندواو گیانی لەدەست دا.

کەژوان کەدخودانەبی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی گەنج‌ئاوای شامات لە مەهاباد لەدایک بووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٤٠٣ـەوە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتەوە گرتووە  و لەو ماوە کورتەیدا  کە ئەندامی حیزب بووە چالاکانە ئەرک و ڕاسپاردەکانی بە لەخۆبردووییەوە ڕاپەڕاندووە.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.