کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل فەرماندەیەکی دیکەی حیزبوڵڵای کوشت

11:14 - 3 رەشەمه 2725

سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر بنکەکانی حیزبوڵڵا لە دەڕە بەقاع لە لوبنان، لانیکەم ١٠ کەس کوژران و ٥٠ کەس بریندار بوون.

هێرشی ڕۆژی هەینیی ئیسرائیل یەکێک لە قورسترین هێرشەکانی لە باکووری لوبنان لەم ماوەیەدا بووە، ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بنکەی فەرماندەیی حیزبوڵڵای لەم ناوچەیە کردووەتە ئامانج.

حیزبوڵڵا لەمبارەوە وتوویەتی کە ٨ کەس لە هێزەکانی، لەوانە فەرماندەیەکی بەناوی محەممەد یاغی ناسراو بە ئەبووعەلی سادق لەم هێرشەدا کوژراوە. ئەم هێرشانە دەتوانێت ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کە بە نێوەنجیگەریی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ دانرا بخاتە ململانێوە.

لەم پەیوەندییەدا گرووپی توندئاژۆی حەماس لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی (عین الحلوە)ی مەحکووم کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج سەر بە هێزی ئەمنیی هاوبەشی کەمپەکان بووە کە ئەرکی پاراستن بووە.