کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سربستان و ئوسترالیا، داوا لە هاووڵاتییانی خۆیان دەکەن خاکی ئێران بەجێ بهێڵن

15:58 - 3 رەشەمه 2725

سربستان و ئوسترالیا لەبارەی گەشت و مانەوەی هاووڵاتییانی خۆیان لە ئێراندا هۆشدارییان داوە.

لە ڕاستای هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، سربستان دوای کردووە هەرچی زووتر هاووڵاتییانی خۆی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن و لەهەمان کاتیشدا، ئوسترالیا هۆشداریی لەبارەی گەشتی هاووڵاتییانی بۆ ئێران داوە.

وەزارەتی دەرەوەی سربستان لە بەیاننامەیەکدا و لە ماڵپەری ڕەسمیی خۆی ڕایگەیاند، "بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی، ئاگاداریی هاووڵاتییانی سربستان دەکەینەوە، کە گەشت بۆ ئێران نەکەن".

لەم پێوەندییەشدا، وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا، بۆ جارێکی دیکە هۆشداریی سەبارەت بە گەشتی هاووڵاتییانی خۆی بۆ ئێران داوە کە سەلامەتیی کەسیی خۆیان لەبەرچاو بگرن و لە نزیکەوە چاوەدێریی پێشهاتەکان بکەن.

هەروەها لەم ڕاگەیاندراوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە لە ئێستادا گەشتە بازرگانییەکان بەڕێوە دەچن، بەڵام جەختیان کردوەتە کە بارودۆخی ئێران ناجێگیرە، و پێویستە خۆیان لە ناڕەزایەتییە گشتییەکان بەدوور بگرن.

پێشتریش هەر یەک لە وەزارەتخانەکانی سوید، ئاڵمان و لەهێستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و ئێران بەتایبەت، و بەهۆی مەترسیی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، جارێکی دیکە داوایان لە هاووڵاتییانی خۆیان کرد تاکوو دەرفەت هەیە چاوەڕێ نەکەن و خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.