ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزڕایگەیاندووە کە ئێران بە ڕێکەوتنێکی نیزامی و شاراوە بە نرخی ٥٠٠ میلیۆن یۆرۆ دەیهەوێ هەزاران مووشەکی دەستیی پیشکەوتوو لە ڕووسیە وەربگرێت. بەپێی بەڵگەنامەکان کە بەدەستی ئەم ڕۆژنامەیە گەیشتووە ئەم ڕێکەوتنە، ڕووسیە ئەرکدار دەکات کە لە ماوەی ٣ساڵدا، ٥٠٠ مۆدێل لەم مووشەکە دەستییە و لە جۆری verba و ٢٥٠٠ مووشەک لە جۆری 336m9 ڕادەستی ئێران بکات.
ئەم ڕێکەوتنە لە نێوان شیرکەتی دەوڵەتیی هەناردەی کەلوپەلی نیزامیی ڕووسیە ناسراو بە ڕۆسوبورون ئێکسپۆرت و نوێنەری وەزیری بەرگریی ئێران لە مۆسکۆ واژۆ کراوە.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە بەدەستی ئەم ڕۆژنامەیە گەیشتووە؛ تاران بە فەرمی لە ژوئییەی ٢٠٢٥ـەوە داوای ئەم سیستمانەی کردووە.
لە منگی ژوئەنی هەمان ساڵیشدا هێزە ئەمریکییەکان بە پەیوەستبوون بە هێرشی نیزامیی ئیسرائیل دژی ئێران، سێ دامەزراوەی وزەی ناوکیی سەرەکیی ئێرانیان کردە ئامانج.