ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە شارە جیاوازەکاندا درێژەی هەیە و شەپۆلەکانی لە ڕۆژی سێیەمدا زانکۆی سەنعەتیی ئێسفەهانیشی گرتەوە.
دوابەدوای ناڕەزایەییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە زانکۆکانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە، ٤ی ڕەشەمە، خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتیی ئێسفەهان، دەنگی خۆیان خستە پاڵ ناڕەزاییان و بە وتنەوەی دروشمی " نەمان بۆ دیکتاتۆر" و "ئازادی، ئازادی، ئازادی" و سوتاندنی ئاڵای کۆماری ئیسلامی بێزاریی خۆیان لەم ڕێژیمە دەربڕی.
ئەم گردبوونەوانە هاوکات لەگەڵ چلەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار دەستیان پی کردووە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و مەشهەد دروشمی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانبار و دژایەتیی دەسەڵاتیان وتووەتەوە.
بەپێی گرتە بڵاو کراوەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارە کچەکان بەبێ حیجابی زۆرەملێ ڕاوەستان و لەکاتی چەپڵەلێدان، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە.
بەپێی زانیارییکەناڵی تێلێگرامیی"خوێندکارانی یەکگرتوو"، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران لە شارەکانی تاران، یەزد و مەشهەد دەسبەسەر کراون.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هۆکاری بەمیدیایینەکرانی هەواڵی دەسبەسەرکرانی خوێندکاران و بڵاونەکرانەوەی زانیارییەکانی پێوەندیدار بەوان، بە هۆی هەڕەشەی لێپرسەکان لە بنەماڵەی خوێندکاران بوو.