کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK)بەبۆنەی پێکهاتنی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

09:41 - 6 رەشەمه 2725

ئێمە وەک پارتی سۆسیالیست کوردستان (PSK)، بە دڵێکی خۆش و هەست و جۆشێکی گەورەوە پێشوازی لەم پێشکەوتنە گرنگە دەکەین کە لە گۆڕەپانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووەتە ئاراوە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، دوای دانوستان و گفتوگۆ، لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی  ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)، پارتی  ئازادیی کوردستان (PAK)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە دامەزرا و لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەش و لە ڕێگەی میدیاوە بە ڕای گشتی ڕاگەیاندرا.

بۆ ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی گرنگ و قۆناغێکی نوێیە. ئەم هەنگاوە مێژووییە، هیوا و بڕوا بە سەرکەوتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەهێزتر دەکات.

ئێمە وەک پارتی سۆسیالیستی کوردستان، دامەزراندنی ئەم هاوپەیمانییە وەک هەنگاوێکی مێژوویی بەرز دەنرخێنن و  بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم هاوخەباتی و یەکگرتنە لە براکانی خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن  بۆ هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانی ئەم هاوپەیمانییە بە ئاوات دەخوازین.

پشتیوانیی خۆمان لە تێکۆشانی هاوبەشی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەینین و لەو بڕوایەداین و هیوا دەخوازین کە ئەم هەنگاوە ببێتە نموونەیەک بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان و دیاسپۆرای کورد.

بژی یەکیەتیی و هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانپارێزەکان!

بژی تێکۆشان بۆ ئازادی و دێموکراسی!

پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK)

٢٣ی فێورییەی ٢٠٢٦