کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا هۆشداریی لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران داوە

10:50 - 6 رەشەمه 2725

لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران، دۆناڵد ترامپ هۆشداریی لەبارەی ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان داوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا، ئاوڕێکی جیددیی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران داوەتەوە و ئاماژەی بەوەش داوە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٢ هەزار ناڕازی کوژراون.

ئێوارەی سێشەممە ٥ی ڕێبەندان، ترامپ لە میانەی بەشێکی تری وتارەکانی لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژەی بە سەرکوتی هاووڵاتییان کرد و ڕایگەیاند، ناڕازییان تەقەیان لێ کراوە و بەشێکی تریشیان لە سێدارە دراون.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە داوە "ئێمە بە هەڕەشەی توند ڕێگریمان لە جێبەجێکرانی ژمارەیەکی زۆری لەسێدارەدانەکان کردووە".

ناوبراو ڕایگەیاند، ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی کەسانی مەترسیدارن و بە دڵنیاییەوە ڕێگە بە پشتیوانانی تێرۆریست نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنن.

ترامپ بە ئاماژەدان بە سیاسەتی وڵاتەکەی بەرانبەر ئێران، جەختی کردەوە و وتی "من وەکوو سەرۆککۆمار لە هەر شوینێک کە بتوانم ئاشتی مسۆگەر دەکەم، بەڵام هەرگیز لە بەروڕووبونەوەی هەڕەشەکان لە دژی ئەمریکا لە هەر شوێنێک پێویست بێ، درێغی ناکەم".