ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دایە مەلەک پایانیانی، ژنی نیشتمانپەروەری خەڵکی مەهاباد، بە هۆی نەخۆشی و پیرییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ژنێكی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر بووە و خزمەتی زۆری بە كادر و پێشمەرگەکانی حیزب بەتایبەتی لە ھێزی پێشەوادا كردووە.
ماڵی دایە مەلەک وەک مەقەڕی پێشمەرگە بووە و ئەوەی لەدەستی هاتبێ بۆ خزمەت بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات درێغی نەکردووە.
تەرمی دایە مەلەک بە بەشداریی بەرچاوی خەڵک، بە خاکی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.