ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، کاک یووسف سەلیمی ئەندازیاری خەڵکی مەهاباد، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو كەسێكی خەڵكدۆست و خێرخواز بووە و لە دەستگرتنی هەژاراندا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
جگە لەوەش ھاوكار و یاریدەری شۆڕش بووە .
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی مەھاباد و بە بەشداریی خەڵكی ئەو شارە بە خاكی كوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.