کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە سێمیناری پارتی وڵات پارێزانی کوردستان (باکوور)

16:38 - 13 رێبەندان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی رێبەندانی ١٤٠٤ (١/٢/٢٠٢٦)، سێمینارێک لەلایەن پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لە شاری ئارنهێمی هولەند بە بەشداریی نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

لەسەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هولەند بە سەرپەرەستیی کاک حەسەن مەجیدی بەشداری سێمینارەکە بوون.

لەو سێمینارەدا بەڕێز کاک باران بۆسکان وەک سەرۆکی ئەو پارتە لە ئورووپا باسێکی سیاسیی لەمەڕ هەر چوارپارچەی کوردستان بە تایبەتمەندییەکانیان و هەلومەرجی هەنۆکەیی بەتایبەتی لە باکووری کوردستان کرد.

لە بەشی دووهەمی سێمینارەکەدا بەڕێز نەجات زانیار سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە لۆزان بە شێوەێکی ئەکادێمی کێشەی کوردی لە بواری یاسای نێونەتەوەیی هێنایە بەر باس و باسی لەوە کە کورد بۆچی نەبووە بە خاوەنی وڵاتێک و دەبێت چۆن هەوڵی بۆ بدرێت کرد.

سێمینارەکە بە پرسیار و وڵامی بەشداران کۆتایی پێ هات.

.