ڕێکخراوی فەدائیانی خەڵکی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، وێڕای پیرۆزبایی پێکهاتنی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، باسی لەوە کردووە کە بزووتنەوەی نەتەوەیی_دێموکرات لە کوردستان، بە بەشداری و ڕێنوێنیی ئەم حیزبانە، خاڵی هیوای خەبات دژی هەر چەشنە نایەکسانی، ستەم و نادادپەروەرییەک لە سەرتاسەری ئێراندا بووە و لەم ڕووەوە پێگەیەکی شیاوی لە نێوان کۆمەڵگەی فرەچەشنی ئێراندا بۆ خۆی تەرخان کردووە.
ڕێکخراوی فەدائیانی خەڵکی ئێران هیوای خواستووە کە بە سەرنجدان بە دۆخی بزووتنەوەی کوردستان و پێگەی هێزەکانی ئەم ٥ حیزبە، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەپاڵ هاوپەیمانیی گشتیر بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ وەک هێزێکی شیاو بە مەبەستی پەرەدان بە هاوکاریی بەردەوام لە مەیدانێکی گەورەتەدا بجووڵێتەوە.
ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە هیوادارە هەوڵەکان بەردەوام بن تاکوو ئەم دەرفەتە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە بەداخەوە لە بزووتنەوەی ژینا و بە هۆی کێشە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بینرا، لەدەست نەچێ.