"یەدوڵڵا محەممەدی" هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، پاش تەمەنێک خزمەت بە هونەر و گۆرانیی کوردی، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، "یەدوڵڵا محەممەدی" هونەرمەندی خاوەن پێگەی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری مەقام و گۆرانیی فۆلکلۆری کوردیدا چالاکیی هەبوو، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا و لە شاری سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە، خەسارێکی گەورەی دیکە لە سەر جەستەی هونەری ڕەسەن و بەتایبەت بواری مەقام و گۆرانیی کوردییە.
ناوبراو یەکێک لە دەنگە تایبەتەکان بەئەژمار دەهات کە توانیبووی ڕەسەنایەتیی گۆرانی و ئاوازەکان بپارێزرێ.
"یەدوڵڵا محەممەدی" لە ماوەی ژیانی خۆیدا بە خولقاندنی چەندی بەرهەمی مانا، خزمەتی زۆری بە خەزێنەی مۆسیقای کوردی کرد و لەلای هۆگرانی هونەری فۆلکلۆر، ڕێز و پێگەیەکی تایبەتی هەبوو.