کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئێرانی دەست پێ کردەوە

10:17 - 9 رەشەمه 2725

ئەمڕۆ شەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، پاش بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز لە ناوەندی تاران، ئیسرائیل بەرپرسایەتیی هێرشێکی نوێ دژی ڕێژیمی ئێرانی لە ئەستۆ گرت.

لە چەند شوێنی تاران دووکەڵ بەرز بووەتەوە و ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئاسمانی خۆی داخستووە.

هاوکات هەواڵدەریی تەسنیمی ڕێژیم بیسترانی چەند تەقینەوەی بەهێز لە تارانی پشتڕاست کردەوە.

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە هێرشێکی پێشوەختەیە و بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل لە ئەگەری هێرشی پێچەوانەی کۆماری ئیسلامی دۆخی ئاوارتەی ڕاگەیاندووە و قوتابخانەکانی داخستوون.

ئەم هێرشە دوای ئەوەیە کە دوێنێ خولێکی نوێ لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر پرسی ناوکی بەڕێوە چوو.