دۆناڵد ترامپ ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا هێرشەکانی ئەمڕۆ لە دژی ڕێژیمی تارانی بە هاوکاریی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانمان بەربڵاوە.
ڕویتێرز لە زاری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکاوە باسی لە دەسپێکی هێرشەکانی ئەمریکا دژ بە ڕێژیمی تاران کرد و کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا کراوە.
هاوکات، ماڵپەڕەکانی ڕێژیمی تاران بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هێرشەکانی ئەمریکای و ئیسرائیلی بۆ سەر تاران پشتڕاست و بڵاو کردەوە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم باسیان لە بەئامانجگیرانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا و ناوەندی شاری تاران کرد.
بەپێی زانیارییەکان زۆرێک لە بنکەکانی ڕێژیم لە کرماشان، ئیلام، چاپەهار و کەنارەک، تاران، ئێسفەهان و دەیان شار و بنکەی دیکە کردووە.
ئیسرائیل ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بە "قەڵغانی یەهوودا" ناو بردووە.