کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێت بلاکس باسی لە پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێراندا کرد

12:59 - 9 رەشەمه 2725

نێت بلاکس لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێراندا کرد و ڕایگەیاند کە ئێستاکە ئینتێرنێت لە ئێراندا بۆ ٤ لەسەد دابەزیوە و ئەگەری پێوەستبوون بە تۆڕی ئینتێرنێت زۆر لاواز بووە.

ئەم ناوەندە باسی لەوە کردووە کە هاوکاتبوونی پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بووە.

ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی داخستنی ڕێگاکانی پێوەندی و شاردنەوەی ڕاستیی ڕووداوەکان، لە هەلومەرجە هەستیارەکاندا دەست بۆ داخستنی هێڵی ئێنتێرنێت دەبات.

لە ماوەی ڕابردووشدا و هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ئەمساڵدا، ڕێژیم هاوکات لەگەڵ پچڕاندنی هێڵی ئینتێرنێت، شەپۆلێکی بەرین و بێوێنە لە کوشتاری خەڵکی لە شارەکانی ئێراندا دەست پێکرد.

بەپێی زانیارییەکان هەزاران کەس لەو دوو ڕۆژەدا و لە نەبوونی ئینتێرنێت و گەیاندنی زانیاریدا بەدەستی ‌هێزەکانی ڕێژیم کوژران و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیش دەسبەسەر و بێسەروشوێن کران.