کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست

19:56 - 9 رەشەمه 2725

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی شەممە و بەدوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوە تۆڵەستێنەکانی تاران لە ناوچەکەدا، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی نیویۆرک (٩ی شەو بە کاتی گرینویچ) دەست پێ دەکات و پرسی سەرەکیی دانیشتنەکەش «بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست» دەبێت.

بەگوێرەی ئەم هەواڵە، فەڕانسە و بەحرەین داوای پێکهێنانی ئەم کۆبوونەوەیەیان کردووە. هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە جیا داواکارییەکی هاوشێوەی بۆ سازکردنی کۆبوونەوەکە پێشکەش کردبوو.