کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەبێژی کۆمەڵەی مانگی سووری ڕێژیمی ئێران: لانیکەم ٢٠ پارێزگای ئێران لەم شەڕەدا تێوەگلاون

20:18 - 9 رەشەمه 2725

لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وتەبێژی کۆمەڵەی مانگی سووری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە لانیکەم ٢٠ پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە.

هاوکات، ئۆپراسیۆنی فریاگوزاری لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا بەردەوامە و ڕاپۆرتەکان باس لە وێرانبوونی ژێرخانەکان و زیانی گیانی دەکەن.

مانگی سوور داوای لە هاووڵاتییان کردووە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، لە کۆبوونەوە لەو شوێنانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر، خۆیان بپارێزن.

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە ئاستی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بێوێنە زیادی کردووە.