هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زمان سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت فەرماندەی سپای پاسداران و وەزیری بەرگری لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا کوژرابن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو سەرچاوەی ئاگادار لە عەمەلیاتە سەربازییەکانی ئیسرائیل و سەرچاوەیەکی ناوچەیی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری هەیە ئەمیر نەسیرزادە، وەزیری بەرگری، و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی سپای پاسداران، لەو هێرشانەدا کوژرابن.
لەکاتێکدا، عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئێن بی سی نیوز" کوژرانی لانیکەم «یەک دوو فەرماندە»ی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ناوی هیچ کامێکیانی نەهێناوە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، میدیا حکوومییەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی هەواڵی زیندووبوونی هەندێک لە بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانیان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخی فەرماندەی سپا و وەزیری بەرگری بڵاو نەکراوەتەوە.