کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندام پارلەمانی پارتی یەکیەتی دێموکراتی ئێرلەندی باکوور

22:14 - 13 رێبەندان 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢/٢/٢٠٢٦)،  ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، لەگەڵ بەڕێز جیم شانۆن، ئەندام پارلەمان سەر بە پارتی یەکیەتی دێموکراتی ئێرلەندی باکوور، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.

ناوبراو هەموو کات کە  پارلەماندا پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران بووە و هەتا بۆی گونجابێ دژ بە سیاسەتەکانی ڕێژیم قسەی کردووە.

ئەم دیدارە بە مەبەستی دوایین دۆخی ئێستای ئێران و کوردستان بەتایبەتی بەڕێوە چوو.

تەوەری باسەکان بریتی بوون:

دوایین زانیاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و گرتن و ئازاری خەڵکی ئازادیخوازی ئێران.

دۆخی نالەباری خەڵک لە ئێران بەگشتی و لە کوردستانی ئێران بەتایبەتی.

مێلیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

باسێک لەسەر ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەگشتی و نەتەوە و کەمینەکانی ئێران بەتایبەتی.

بەرنامە و پلانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دواڕۆژی ئێران.

ئەگەرچی ناوبراو هەموو کات هەوڵی خۆی داوە بۆ ئەوەی سپای پاسداران لەلایەن حکوومەتی بریتانیاوە وەک ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستی بناسرێت بەڵام، نوێنەری حیزب دوبارە داوای لێ کردەوە کە ئێستا کە ئورووپاش سپای پاسدارانی خستۆتە ناو لیستی تیرۆرەوە، زیاتر هەوڵی خۆیان بۆ ئەم کارە بدەن.

لەم دیدارەدا دوایین زانیاری و ئاماری کوژراو و گیراوانی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان تاوتوێ کران و بەڕێز جیم شانۆن دووبارە پشتیوانیی خۆی بۆ خەڵکی ئازادیخواز و گەلانی ئێران ڕاگەیاند.