دەوڵەتی بریتانیا ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە ١٠ کەس، لەوانە وەزیری کۆماری ئیسلامی و چەند بەرپرسی باڵای هێزی ئینتزامیی، بەهۆی ڕۆڵیان لە سەرکوتی توندوتیژانەی خۆپیشاندەران خستووەتە ناو لیستی سزاکانەوە.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، ئەم سزانە هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامی (فەراجا)، ئەسکەندەر مۆئمێنی وەزیری ڕێژیم، دوو ئەفسەری سپای پاسداران، یەک بازرگانی پەیوەندیدار بە سپا و دوو دادوەری کۆماری ئیسلامی لەخۆ دەگرێت.
یۆت کوپێر، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی: "خەڵکی ئێران لە حەفتەکانی ڕابردوودا بە بوێرییەوە لە بەرامبەر توندوتیژی و سەرکوت ڕاوەستاون. وێنە و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە ئەم توندوتیژییانە، سەرسووڕهێنەرن".
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم سزایانە بە مەبەستی وڵامدەرکردنی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەسەر ئەم کردەوانە سەپێنراون.
دەوڵەتی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە ئەم سزایانە، داخستنی دارایی و قەدەغەی سەفەرکردن بۆ خاکی ئەم وڵاتە لەخۆ دەگرێت.
شایانی باسە کە ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانیش، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوابەدوای سەرکوتی خوێناویی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، ئەسکەندەر مۆئمێنی وەزیری ڕێژیم، مەجید خادمی بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هەروەها بابەک زەنجانی کە لە دەوردانەوەی گەمارۆکاندا ڕۆڵی هەبووە، خراونەتە نێو لیستی سزاکانەوە.