ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٣١/١/٢٠٢٦)، پارتی SPDی ئاڵمان كۆنگرەی ساڵانەی خۆی لە شاری بۆن بەڕێوە برد.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئەم پارتە، كۆمەڵێک ئازادیخواز كە لە نێویاندا ئەندامانی حیزبی دێموكراتیش هەبوون داواكاریەكیان بۆ پشتیوانی لە خەبات و شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتایبەتی كوردستان پێشكەش بەو كۆنگرەیە كرد .
داواكارییەكە لەلایەن هەژار خاتەمی كە ئەندامی پارتی SPD بوو خوێندرایەوە كە بە تێكڕای ئەندامانی كۆنگرە پێشوازییان لە داواكارییە كرد و پشتیوانی خۆیان دەربری.