بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "کوردپا"، پاش تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوەی لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەلیل جەفاکێش" خەڵکی "سەرپێڵ" و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە و بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوبراو تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزە و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
شایەنی باسە، تاکوو کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.