ئوسترالیا سزای نوێی بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ کەس و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند.
بە پێی ئەم بڕیارە ٢٠ دامەزراوەی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
دەوڵەتی ئوسترالیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم سزایانە تاک و ناوەندە ئێرانییەکان لەخۆ دەگرێت و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە نوێیەکانی کانبێرادا جێبەجێ کراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا دەوڵەتی بریتانیاش ١٣ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە سزای بەسەر ١٠ کەس، لەوانە وەزیری کۆماری ئیسلامی و چەند بەرپرسی باڵای هێزی ئینتزامیی، بەهۆی ڕۆڵیان لە سەرکوتی توندوتیژانەی خۆپیشاندەران سەپاندووە.