ڕۆژی یەكشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(١/٢/٢٠٢٦)، خۆپیشاندانێک بە بەشداریی حیزبە كوردستانییەكانی ناوەندی دیالۆگ و هێزە ئازادیخواز و یەكسانخوازەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندانەكە لە هۆیماركت بە شێوەی ڕێپێوان دەستی پێ كرد و لە ڕۆدۆلف پلاتز كۆتایی پێ هات.
لەم ڕێپێوانەدا دروشمی ئازادیخوازی و دژ بە ڕێژیمی ئێران بە زمانی ئاڵمانی دەوترانەوە.