ژمارەی ٩١٢ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جگە لە هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب لە ماوەی دوو حەوتووی یەکەمی مانگی ڕێبەندان، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- خەڵک مافی خۆیانە لە بەرانبەر توندوتیژیی ڕێکخراوی حکوومەتدا بەرگری لە خۆیان بکەن/ مستەفا هیجری
- هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ بەتەنیا تەعبیر لە ئیرادەی نەتەوەکانی ئێران بکات/ خالید عەزیزی
- کۆماری ئیسلامی و ئایدۆلۆژیای تێرۆر/ عەلی بداغی
- لە ستەمکاریی ئایینییەوە بۆ دەسەڵاتخوازیی تێکنۆکراتیک/ د. مەنسوور سوهرابی
- دیپلۆماسیی وڵاتانی "سۆسیالیستیی" و قوربانیکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران!/ د. کامران ئەمینئاوە
- یەکگرتوویی، ڕەمزی سەرکەوتن/ ڕەزا دانشجوو
- پرسی کورد، لەقاودانی لێکدژبوونی مافی مرۆڤ و شەڕ دژی تێرۆریزم لەژێر کارتێکەریی زڵهێزەکاندا/ سەربەست ئورمیە
- خوێندنەوەی مێژوویی، کۆمەڵایەتی و کولتووریی ڕەمزێک لە کوردستان / زانیار حوسێنی
- بووکەڵەی گوێڕایەڵ/ ئاسۆ مینبەری
- دواین دەرفەتی ڕۆژاوا/ و: لە ئینگلیزییەوە کەماڵ حەسەنپوور
- ئێرانى داهاتوو لە نێوان فاشیزمى ناوەند و ئیرادەى کورد: کێ جوداخوازە و کێ ئازادیخواز؟/ ئاگری باڵەکی
- شیتەڵکاریی شێعری "هەزار ساڵە"ی قاسم موئەیەدزادە (هەڵۆ) لە ڕوانگەی ئەدەبی بەرگری و هەندێک بۆچوونی دیاری ئەدەبییەوە/ هێمن مەردانی
- خەڵکێکی "نمەک بەحەرام" و دەسەڵاتێکی "فریشتە ئاسا"/ دارسمە
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید فەتاح عەبدولی)/ برایم چووکەڵی
- شوان پەروەر: پێشمەرگە بەرگریکار و پارێزەری جڤاک، وڵات و هەبوونە، بۆیە دەبێ پێشمەرگە نەتەوەیی بێت/ وتووێژ: شەهرام سوبحانی
- ئێران لە کوشتاری خەڵکدا بوو بە یەکەمی بێڕکابەر!/ حەسەن شێخانی
- دیپلۆماسی و هێز/ ناسر ساڵحیئەسڵ
بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە