کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمیناری "ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایشی ئورووپا و دۆزی کورد" لە سێنای فەرانسە

12:23 - 15 رێبەندان 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤٠(٢/٢/٢٠٢٦)،  لە باڵەخانەی سێنای فەرانسە سێمینارێک لەژێر ناوی "ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایشی ئورووپا و دۆزی کورد" بەبەشداریی چەندین سێناتۆر و کەسایەتیی فەرانسەوی بەڕێوە چوو.

لەم سێمینارەدا زۆرتر باس لەسەر ڕۆژاوای کوردستان کرا و پانێلیستەکان باسیان لەوە کرد کە ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش ئەگەری سەرهەڵدانەوەی زۆرە و لە چەند ناوچەیەک و بەتایبەت لە سووریە دەستیان بە جموجۆڵ و چالاکی کردووەتەوە.

بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە فەرانسە بەڕێز ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی بەشداری ئەو سێمینارە بوو و چاوی بە چەندین کەسایەتیی کوردستانی و بیانی کەوت.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکردرێت کە ئەم سێمینارە لەلایەن کزاڤییە لاکۆڤێلی جێگری سەرۆکی سێنای فەرانسەوە ڕێک خرابوو.