کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک پاش ٢٧ ڕۆژ

19:22 - 15 رێبەندان 2725

٢٧ ڕۆژ بەسەردەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییەکی کورددا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا لە مافی گرتنی پارێزەر و دیتنی بنەماڵەی بێبەری کراوە.

لە ڕۆژی ١٧ی بەفرانبارەوە، هاوولاتییەک بە ناوی سەعید پیری، خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، دەسبەسەر کراوە تاکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەم هاووڵاتییە جیا لەوەی کە ئەشکەنجە کراوە و بەردەوام لەژێر گوشاری لێپرسینەوەدا بووە، لە پێڕاگەیشتنی چارەسەری پزشکیش بێبەری کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ناوبراو لە ناوچەی نارمەکی تاران و بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی سەرچاوەکان، پیری بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەژێر ئەشکەنجەی جەستەییدا بووە و ددان و پەراسووەکانی بەهۆی ئەشکەنجەوە شکاون و سەرەڕای خراپیی دۆخی جەستەییشی تا ئێستا هیچ جۆرە چارەسەرێکی پزیشکیی بۆ نەکراوە.